به فه‌رمی كریستیانۆ راپێچی دادگا ده‌كرێت
كاتی دادگاییهكردنهكهی ده‌ستنیشان كرا
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ له لایه‌ن دادگای ئیسپانیاوه به خۆدزینه‌وه له باجدان تاوانبار كرا، به فه‌رمی واده‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی كریستیانۆ ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 حوزه‌یرانی 2017، دادگای ئیسپانیا رۆژی 31ـی مانگی داهاتووی بۆ بانگهێشتكردنی كریستیانۆ و لێپێچینه‌وه‌ی له‌سه‌ر خۆدزینه‌وه‌ی له باجدان ده‌ستنیشان كرد.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو دادگای ئیسپانیا به فه‌رمی كریستیانۆ رۆناڵدۆی به گه‌نده‌ڵیكردن له خه‌زینه‌ی حكوومه‌تی ئیسپانیا تاوانبار كرد و له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد بوو كه كریستیانۆ له نێوان ساڵانی 2011 تا 2014 كۆمپانیایه‌كی بۆ خۆدزینه‌وه له باجدان دامه‌زراندووه و بایی 14.7 ملیۆن یۆرۆ باجی حكوومه‌تی نه‌داوه.