باڵيۆزى پێشووى ئه‌مريكا له سووريا: يارييه‌كه ته‌واو بوو
رۆبرت فۆرد گوتيشى: پێش چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك له راوێژكارێكى دۆناڵد تره‌مپم بيست، گوايه تره‌مپ به نيازه هه‌ژموونى ئێران كه‌مبكاته‌وه.
K24 - هه‌ولێر:
باڵيۆزى پێشووى ئه‌مريكا له سووريا رۆبرت فۆرد رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ده‌سته‌وه‌ستانه له راوه‌ستان به رووى ئێران‌دا له سووريا و وه‌ك چۆن له 1983 پاشه‌كشێى له به‌يروت كرد و پاشان له عێراقيش پاشه‌كشێى كرد، به‌و جۆره له سوورياش ده‌كشێته‌وه.
رۆبرت فۆرد گوتيشى: پێش چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك له راوێژكارێكى دۆناڵد تره‌مپم بيست، گوايه تره‌مپ به نيازه هه‌ژموونى ئێران كه‌مبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌رۆك نازانێت و ئاگادارى ئه‌وه نييه كه يارييه‌كه ته‌واو بووه و ئه‌مريكا زۆر دره‌نگ كه‌وتووه و ئيداره‌ى باراك ئۆباما زۆر بژارى به‌جێ نه‌هێشتووه تا بهێنرێنه دى.
شه‌ڕى سووريا له ئازار/ مارسى 2011 ده‌ستيپێكرد و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
هه‌رچه‌نده رووخانى ئه‌سه‌د له لايه‌ن بهرههڵستكارهكانييهوه له ئان و ساتدا بوو، به‌ڵام ده‌ستتێوه‌ردانى ئێران و رووسيا ته‌مه‌نى سياسى و سه‌ربازى ئه‌سه‌ديان درێژ كرده‌وه.
له ئێستادا له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌ڵه‌تى باس له دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى سياسى و ئاشتييانه بۆ قه‌يران و شه‌ڕى سووريا ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ئه‌ستانه و جنێڤ چه‌ندين خولى دانووستان ئه‌نجامدراوون.