عێراق و سعووديه ئه‌نجوومه‌نێكى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش داده‌مه‌زرێنن
سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وزيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ عه‌ره‌بستانى سعووديه دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نێكى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵاتى لێكه‌وته‌وه.
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وزيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ عه‌ره‌بستانى سعووديه دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نێكى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵاتى لێكه‌وته‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كى هاوبه‌شدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ريه‌ك له به‌غدا و رياز، سووربوونى خۆيان له‌سه‌ر به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر راگه‌ياند و جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، به‌يه‌كه‌وه كار بۆ وشككردنى سه‌رچاوه‌كانى تيرۆر و پاره‌داركردنى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان بكه‌ن.
عه‌بادى له دواين رۆژى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ پادشاى ئه‌و وڵاته سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زيز كۆبوويه‌وه و له‌گه‌ڵ جێنشينى جێگره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له عه‌ره‌بستان ديدارى ئه‌نجامدا.