دانیشتووانی تاوه‌ره سووتاوه‌كه‌ی له‌نده‌ن: وێنه‌ی سێڵفی مه‌گرن
تووڕه‌یی و بێزاری خۆیان ده‌رده‌بڕن
K24 - هه‌ولێر:
دانیشتووانی تاوه‌ری گرینفیڵی له‌نده‌ن، كه شه‌وی 14ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو، به هۆی گڕگرتنی تاوه‌ره‌كه، نزیكه‌ی 79 كه‌س مردن، یاخود به‌هۆی رووداوه‌كه بێسه‌روشوێنن و له ریزی مردووان ناوییان نووسراوه، بێزاری و تووڕه‌یی خۆیان له‌و كه‌سانه ده‌رده‌بڕن كه وێنه‌ی سێڵفی له‌گه‌ڵ تاوه‌ره‌كه ده‌رده‌بڕن.
دانیشتووانی ئه‌و تاوه‌ره به چه‌ندین شێوازی جیاواز بێزاری خۆیان له‌و كاره‌ی هاووڵاتییان ده‌ربڕیوه و نووسیویانه: "تكایه چیدیكه وێنه مه‌گرن"، هه‌روه‌ها ده‌شنووسن "چیدیكه وێنه‌ی سێڵفی له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوه‌ره مه‌گرن".
پێده‌چێت گرتنی وێنه‌ی سێڵفی له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوه‌ره، دانیشتووانه‌كه‌ی بێزاركردبێت، كه هێنده له‌مێژ نییه ده‌یان كه‌س تێیدا گیانی له ده‌ستدا، بۆیه له یه‌كێك له لافیته‌كاندا نووسراوه: "ئاگره‌كه‌ی گرینفیڵ، كاره‌سات بوو، نه‌ك شوێنێكی گه‌شتیاری".
ناتاشا گۆردن، نیشته‌جێێ له‌نده‌ن، ده‌ڵێت: "له‌لایه‌ن هه‌ندێك هاوڕێم بانگهێشتی تاوه‌ره‌كه كرام، بینیم له‌وێ خه‌ڵك ده‌هاتن و له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی سووتماكی تاوه‌ره‌كه وێنه‌یان ده‌گرت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌شێك له‌وانه‌ی وێنه‌یان ده‌گرت، هیچ رێزییان له هه‌ستی خه‌ڵكه‌كه نه‌ده‌گرت، وایان ده‌زانی هاتوونه‌ته شوێنێكی گه‌شتیاری، وێنه‌ی سێڵفیان ده‌گرت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كارتێكی پرسه‌نامه، یاخود گوڵێك بۆ گیانی قوربانییان دابنێن".
#GrenfellTower
— Guy Smallman (@GuySmallman) June 18, 2017
This sign placed under the Westway this morning. Its kind of depressing that this even needs to be said.#Selfies pic.twitter.com/lNOU9SEJxL