هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى كوژرانى موفتى داعشى له سووريا پشتڕاستكرده‌وه
هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش رايگه‌ياند، له ئاكامى هێرشێكى فڕۆكهكانياندا موفتى داعش له سووريا كوژراوه.
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش رايگه‌ياند، له ئاكامى هێرشێكى فڕۆكهكانياندا موفتى داعش له سووريا كوژراوه.
هاوپه‌يمانێتييه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكرايكرد، له ئاكامى بۆردومانێكى ئاسمانيدا له 31ى ئايار/ مايۆى رابردوودا، موفتى سه‌ره‌كى داعش له سووريا كوژراوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و موفتييهى داعش ناوى تركى بن عه‌لى بووه و له سووريا به يه‌كێك له رێنيشاندهره ئاينييه‌كانى داعش هه‌ژمار كراوه و بۆ فه‌توا پشتيان پێ به‌ستووه.
پێشتر واشنتن، تركى بن عه‌لى له ليستى داواكراوهكاندا تۆمار كردبوو.
ناوبراو تۆمه‌تبار كرابوو، به ده‌يان چه‌كدارى له ريزى داعش ناونووس كردووه و يه‌كێك بووه له‌وانه‌ى كارى بۆ به سه‌ربازكردنى گه‌نجان له ريزى داعشدا كردووه.
