بێژه‌ره‌كه‌ى داعش ده‌ستگيركرا
شانه‌ى راگه‌ياندنى جه‌نگى سوپاى عێراق هه‌واڵى ده‌ستگيركردنى بێژه‌رێكى سه‌ره‌كى راديۆى به‌يانى داعشى راگه‌ياند.
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ى راگه‌ياندنى جه‌نگى سوپاى عێراق هه‌واڵى ده‌ستگيركردنى بێژه‌رێكى سه‌ره‌كى راديۆى به‌يانى داعشى راگه‌ياند.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا شانه‌كه بڵاويكرده‌وه، هێزه‌كانى فيرقه‌ى شازده‌هه‌مى سوپاى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه توانيويانه بێژه‌رى راديۆى به‌يانى داعش ده‌ستگير بكه‌ن.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: عه‌لا سامى خه‌تيب بێژه‌ر و پێشكه‌شكارى راديۆى به‌يانى داعش له ناوچه‌ى نه‌بى يونس له‌سه‌ر بنه‌ماى زانيارى هاووڵاتيان ده‌ستگيركراوه.
سه‌باره‌ت به رێوشوێنه ياساييه‌كانى دژ به عه‌لا سامى خه‌تيب، شانه‌ى راگه‌ياندنى جه‌نگى عێراق هيچ زانيارييه‌كى زياترى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
راديۆى به‌يان، ته‌نيا راديۆى داعش بوو، كه په‌خشى به‌رنامه‌كانى له مووسڵه‌وه ده‌كرد و له رێگه‌ى تۆڕى ئينته‌رنێته‌وه سه‌رجه‌م بڕگه و بابه‌ته‌كانى راديۆكه‌ى دووباره بڵاوده‌كردنه‌وه.
راديۆى به‌يان په‌خشى ده‌گه‌يشته هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان و رۆژانه به كوردى و عه‌ره‌بى هه‌واڵ و وتارى توندڕه‌وانه‌ى بڵاوده‌كردنه‌وه.