به‌يان سامى: هه‌وڵێكى زۆرمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پشتيوانى له ريفراندۆم
ره‌وه‌ندى كوردى له ئه‌مريكا و كه‌نه‌دا ده‌توانن به‌شدارى بكه‌ن له هه‌وڵه‌كانى سه‌رخستنى ريفراندۆم
K24 - هه‌ولێر:
به‌يان سامى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مريكا له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان 24 رايگه‌ياند، له ئه‌مريكا هه‌موو هه‌وڵێكمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى بۆ رايگشتى ئه‌مريكا و كۆنگرێسمانه‌كان و ميدياكارانى ئه‌مريكى و نێوده‌وڵه‌تى روونبكه‌ينه‌وه، كه ريفراندۆم مافى ره‌واى كورده.
گوتيشى: ره‌وه‌ندى كوردى له ئه‌مريكا و كه‌نه‌دا ده‌توانن به‌شدارى بكه‌ن له هه‌وڵه‌كانى سه‌رخستنى ريفراندۆم و ئه‌وانيش ده‌توانن په‌يوه‌ندى به كۆنگرێسمانه‌كانيان و به‌رپرسانى حكومه‌ته‌كانيانه‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زۆرتره پشتيوانى بۆ ريفراندۆم كۆبكه‌نه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانيان له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له ميدياكارانى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مريكى به كۆمه‌ڵ و تاك تاك كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ديداريان له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك كۆنگرێسمان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ى پرسى ريفراندۆمى هه‌رێمى كوردستانيان بۆ روونبكه‌نه‌وه.