به وێنه و ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری برۆكسل روويدا
پۆلیسی برۆكسل ته‌قه‌ی له‌كه‌سێك كردووه كه پشتێنه‌ی بۆمبرێژكراوی له‌به‌ردا بووه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری برۆكسل بیستراوه و به‌هۆیه‌وه بازاڕی گرۆتێی پایته‌ختی به‌لجیكا داخرا.
پۆلیسی به‌لجیكا رایگه‌یاند، ته‌قه‌یان له‌كه‌سێك كردووه و كوشتوویانه، كه پێشتێنهیهكی بۆمبڕێژكراوی له‌به‌ردا بووه.
له ئێستادا پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان داخستووه.
پۆلیسی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان وه‌كو كرده‌یه‌كی تیرۆریستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه ده‌كه‌ن و له ئێستاشدا دۆخه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
تا ئێستاش ئاماژه به بوونی زیانی گیانی و ماددی رووداوه‌كه نه‌كراوه.
BREAKING |
— Vocal Europe (@thevocaleurope) June 20, 2017
All the area & roads near central station sealed off by police after the explosion in #Brussels pic.twitter.com/F2esaZNNzC