به‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نزیك وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری برۆكسل روويدا

پۆلیسی برۆكسل ته‌قه‌ی له‌كه‌سێك كردووه‌ كه‌ پشتێنه‌ی بۆمبرێژكراوی له‌به‌ردا بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نزیك وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری برۆكسل بیستراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ بازاڕی گرۆتێی پایته‌ختی به‌لجیكا داخرا.

پۆلیسی به‌لجیكا رایگه‌یاند، ته‌قه‌یان له‌كه‌سێك كردووه‌ و كوشتوویانه‌، كه‌ پێشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوی له‌به‌ردا بووه‌.

له‌ ئێستادا پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان داخستووه‌.

پۆلیسی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌وان وه‌كو كرده‌یه‌كی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن و له‌ ئێستاشدا دۆخه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌.

تا ئێستاش ئاماژه‌ به‌ بوونی زیانی گیانی و ماددی رووداوه‌كه‌ نه‌كراوه‌.