به وێنه.. به‌ربانگی ئێوارانی منداڵانی سووریا بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا جیهانییه‌كان
به وێنه.. به‌ربانگی ئێوارانی منداڵانی سووریا بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا جیهانییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند وێنه‌یه‌كی به‌ربانگی منداڵانی گه‌مارۆدراوی یه‌كێك له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكان.
گوته‌بێژی ئه‌و رێكخراوه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئێواره‌خوانه‌ی كردووه بۆ بی بی سی ده‌ڵێت: "ئێمه خۆمان له‌و كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وانه ده‌پارێزین، به‌هۆی بۆردومانی به‌رده‌وامی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووپای ئه‌سه‌د و رووسیا، به‌ڵام ئێستا سوودمان له‌و ئاگربه‌سته وه‌رگرتووه كه ماوه‌یه‌كه راگه‌یه‌ندراوه".
به گوێره‌ی چالاكوانان، ئه‌و دیمه‌نه‌ی ئێواره خوانه، دیمه‌نێكی نامۆیه بۆ منداڵان و دانیشتووانی ناوچه‌كه، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره گه‌مارۆدراون و به گوێره‌ی پێویست خۆراك و خوارده‌مه‌نییه‌كان پێناگات.
رێكخراوی دادپه‌روه‌ری بۆ فریاگوزاری و گه‌شه‌پێدان، سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌كه ده‌كات و به گوێره‌ی به‌رپرسانی رێكخراوه‌كه، تایبه‌ته بۆ منداڵه بێ باوكه‌كانی دۆما.
له‌و پرۆژه خێرخوازییه‌كه، 7 چێشتلێنه‌ر به‌شدارییان تێدا كردووه و خواردنییان بۆ زیاتر له 800 كه‌س ئاماده‌كردووه.
یه‌كێكیش له چالاكوانان كه وێنه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی منداڵانی دۆما له ناو دار و په‌ردووی خانووه‌كان و كۆڵانه وێرانه‌كانی نان ده‌خۆن، به‌ڵام جارێكی دیكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاره‌كه.
شاری دۆما له ساڵ 2013ه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر گه‌مارۆی سوپای ئه‌سه‌د و به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسيا, به ته‌واوی وێران بووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)