به فه‌رمی، داهاتووی دۆناڕۆما یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
دۆنارۆما گۆڵپارێزی لاوی ئیتاڵی و ئه‌یسی میلان به‌فه‌رمی بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 21 حوزه‌یرانی 2017، ماركۆ فاسۆنی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی میلان دووپاتیكرده‌وه دۆنارۆما بۆ فرۆشتن نییه و له وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه دۆنارۆما دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌توانێت به سه‌ربه‌ستی یانه‌كه جێبهێڵێت.
به‌مهۆیه‌وه‌ش میلان زیانێكی زۆری به‌رده‌كه‌وێت به‌و پێیه‌ی له ئێستا چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره ئاماده‌بن به‌بڕێكی زۆر ئه‌و گۆڵپارێزه ببه‌نه ریزه‌كانیان.
دۆنارۆمای ته‌مه‌ن 18 ساڵ، ماوه‌ی دوو وه‌رزه یاری بۆ یانه‌ی میلان ده‌كات، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵیش یانه‌كانی یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵیان بۆ ئاماده كرد بوو، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.