فڕۆكه‌خانه‌ی فلینتی ویلایه‌تی میشیگنی ئه‌مه‌ریكا چۆڵكرا
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوییانكرده‌وه، پیاوێك له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری فلینت بیشۆپی ویلایه‌تی میشیگنی ئه‌مه‌ریكا، هێرشی كردووه‌ته‌وه سه‌ر پۆلیسێك و به‌و هۆیه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كه چۆڵكرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێرشكه‌ره‌كه به چه‌قۆ ملی پۆلیسه‌كه‌ی برینداركردووه و ویستوویه‌تی سه‌ری ببڕێت، به‌ڵام دواتر هێرشكه‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
له ئێستادا هێزێكی پۆلیسی گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش چۆڵكراوه.