بە ڤیدیۆ... چركەساتی تەقاندنەوەی منارەی حەدبا لەلایەن داعش
یه‌كه‌م شوێنی ده‌ركه‌وتنی خه‌لیفه‌كه‌ی داعش تەقێندرایەوە
K24 - ھەولێر
دوێنێ چەكدارانی داعش منارەی حەدبایان لە مووسڵی كۆن تەقاندەوە و چركە ساتی تەقاندنەوەی منارەكە بڵادەبێتەوە.
مناره‌ی حه‌دبا یه‌كێكه له شوێنه‌واره دێرین و مێژووییه‌كانی شاره‌كه و بووه‌ته نازناوی مووسڵ.
مزگه‌وتی نووری، كه مناره‌ی حه‌دبای تێدا بوو، یه‌كه‌م شوێنی ده‌ركه‌وتنی خه‌لیفه‌كه‌ی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بوو، كه یه‌كجار له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وته‌كه ده‌ركه‌وت، ئه‌ویش له حوزه‌یرانی 2014 بوو و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی داعشی تێدا راگه‌یاند.
مزگه‌وته‌كه ده‌كه‌وێته مووسڵی كۆن و دوا شوێنی شاره‌كه‌یه، كه به ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه مابێت و له ئێستاشدا به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراقه‌وه گه‌مارۆ دراوە.