بەرپرسی تەقینەوەکانی داعش لە مووسڵ کوژرا
15 چەكداری دیكەش كوژران
K24 - ھەولێر
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، لە ئەنجامی شەڕوپێکدادانی نێوان هێزەکانی عێراق و چەکدارانی داعش لە گەڕەکی شیفای رۆژئاوای مووسڵ، ئەبو فورقان مووسڵی، بەرپرسی تەقینەوەکانی داعش کوژراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لە کوژرانی بەرپرسی تەقینەوەکانی داعش 15 چەکداری دیکەش کوژراون و هێزە ئەمنییەکانیش بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو گەڕەکە لە پێشڕەویدان.
زیاتر لە دوو مانگە هێزەکانی عێراق چەکدارانی داعشیان لە گەڕەکی مووسڵی کۆن گەمارۆداوە و شەڕوپێکدادانیش بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو گەڕەکە بەردەوامە.