كهنداڵ نه‌زان: هه‌وڵده‌ده‌ين رايگشتى فه‌ره‌نسا پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات
ئه‌نجامدانى ريفراندۆم بۆ داهاتووى كورد گرنگه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئهنيستۆتى كورد له پاريس كهنداڵ نه‌زان رايگه‌ياند، ئه‌نجامدانى ريفراندۆم بۆ داهاتووى كورد گرنگه و به هيواى ئه‌وه‌ى قۆناغى دواى ريفراندۆم قۆناغى سه‌ربه‌خۆيى بێت.
له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ كوردستان 24 كهنداڵ نه‌زان گوتيشى: هه‌وڵه‌كانى ئێمه بۆ ئه‌وه‌يه رايگشتى فه‌ره‌نسا پشتيوان و هاوسۆزى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بێت.
ئه‌مڕۆ زانكۆی سۆران و ئه‌نیستیتوتی كورد له پاریس كاره‌كانی كۆنفرانسێكیان له‌باره‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستپێكرد.
كۆنفرانسه‌كه له‌ژێر ناوی (كوردستان له فیدراڵیزمه‌وه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی) سازكراوه و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و دیپلۆماتكار و ئه‌كادیمی و توێژه‌ری كورد و بیانی به‌شدارییان تێدا كردووه و به بابه‌ت و توێژینه‌وه‌كانیان ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ریفراندۆم و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدارییانكردووه.
له‌و كۆنفرانسه‌دا هه‌ر یه‌كه له هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دیپلۆماتكاری ناسراوی ئه‌مریكی پیته‌ر گالبرێت، توێژه‌ری ناوداری فه‌ڕه‌نسی ژیرار شالیان، رۆژنامه‌وانی ناوداری ئه‌مریكی جۆناسان راندۆم كه له شه‌سته‌كانه‌وه سه‌ردانی كوردستانی كردووه و كتێبێكیشی له باره‌ی كورد نووسیووه، هه‌روه‌ها كوردۆلۆژی ناسراوی هۆڵه‌ندی مایكل لیخمبێرگ و جویس بلۆ كوردناسی فه‌ڕه‌نسی و كهنداڵ نه‌زان سه‌رۆكی ئه‌نیستیتوتی كورد له پاریس و نه‌هرۆ زاگرۆس جێگری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران به بابه‌تی جیاواز به‌شداریی كۆنفرانسه‌كه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها چه‌ندین توێژه‌ری دیكه‌ی وه‌ك (حه‌مید بوزئه‌رسه‌لان، نه‌زه‌ند به‌گیخانی، ئیبراهیم مه‌لازاده، دكتۆر كه‌مال یوسف كالۆ و چه‌ندین كه‌سی دیكه له كۆنفرانسه‌كه‌دا بابه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".



