23 سه‌ربازى توركيا گه‌يشتنه قه‌ته‌ر
له ئێستادا 90 سه‌ربازى توركيا گه‌يشتوونه‌ته بنكه‌ى سه‌ربازى توركيا له قه‌ته‌ر.
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا رايگه‌ياند، پێنج ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى و 23 سه‌ربازيان گه‌يشتوونه‌ته ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا سوپاى توركيا روونيكرده‌وه، 23 سه‌رباز و 5 ئۆتۆمبێلى سه‌ربازييان ره‌وانه‌ى ده‌وحه كردووه و ئه‌و سه‌ربازانه‌يان به سه‌لامه‌تى گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و وڵاته.
له ئێستادا 90 سه‌ربازى توركيا گه‌يشتوونه‌ته بنكه‌ى سه‌ربازى توركيا له قه‌ته‌ر.
رۆژى 7ى ئه‌م مانگه په‌رله‌مانى توركيا ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى بۆ ره‌وانه‌كردنى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى بۆ قه‌ته‌ر.
ئه‌و بڕياره‌ى توركيا دواى ته‌نيا دوو رۆژ هات له داخستنى ده‌رگا به رووى قه‌ته‌ردا له لايه‌ن سعووديه و هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه.