وته‌بێژى ئه‌ردۆغان نه‌خشه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه بيانييه‌كان له سووريا ئاشكرا ده‌كات
ئيبراهيم كالين، گوته‌بێژى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ هێزى سه‌ربازى له نزيك ئيدلب بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئيبراهيم كالين، گوته‌بێژى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ هێزى سه‌ربازى له نزيك ئيدلب بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
گوتيشى: ئيدلب و هه‌ريه‌ك له ده‌وروبه‌رى ئيدلب و لازقيه به‌ربڵاوترين ئه‌و ناوچانه‌ن كه رێككه‌وتنى ناوچه كه‌م گرژه‌كانيان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.
روونيشيكرده‌وه، سوپاى توركيا و رووسيا له‌و ناوچه‌يه جێ‌گير ده‌كرێن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له گفتوگۆكانى ئه‌ستانه‌دا كه بڕياره رۆژانى 3 و 4ى مانگى ته‌مموز به‌ڕێوه‌بچن، وتوێژى زياتر له باره‌ى ناوچه كه‌م گرژه‌كان بكرێت.
وته‌بێژه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان ئاشكراشيكرد، رووس و توركه‌كان له ئيدلب ده‌بن و هه‌رچى ديمه‌شقه زۆرتر رووس و ئێرانييه‌كان تێيدا بڵاوده‌بنه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا رووسياش لاى خۆيه‌وه ئاشكرايكردووه، كه هێزێكى كازاخستان و قيرغستان له‌و ناوچه‌يه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
له درعا و ده‌وروبه‌رى و باشوورى سوورياش هێزى ئه‌مريكا و ئه‌رده‌ن بڵاوه‌يان كردووه.