یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

دەستخۆشی لە پێشمەرگە دەكات

K24 - به‌لجیكا:

یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ هاوكاری و پاڵپشتییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئەنتۆنیۆ تایانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی و لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كوردستان 24 ئەوەی دووپاتكردەوە, یەكێتی ئەوروپا دەستخۆشی لە پێشمەرگە دەكات لەو رۆڵەی لە جەنگی دژی رێكخراوی داعش ھەیەتی.

تایانی ئاماژەی بەوەشدا كە لە ھاوكاری پێشمەرگە لە چوارچێوەی شەری داعش بەردەوام دەبن.

سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا لەبارەی ئەو ژمارەزۆرەی پەنابەر و پەناخوازان لە كوردستان ئەوەی روونكردەوە، یەكێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە ھاوكارییەكانی بۆ ئەو وڵِاتانەی پەنابەری زۆریان لێیە لەوانە ئوردن و لبنان و ھەرێمی كوردستان و عێراق. گوتیشی ئەو ستراتیژەیتی یەكێتی ئەوروپا یە لە ئێستادا.