نووسەر و توێژهرانی ئێرانی پشتیوانی دەوڵەتی كوردستان دەكەن
توێژهرێك: بمانەوێ یان نا ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ئهنجام دهدرێ
K24 - ههولێر:
ژمارەیەك توێژهر و نووسەری بەناوبانگی ئێرانی پشتیوانی لە سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان دەكەن و داوا لە سیاسییەكانی وڵاتەكەیان دەكەن كە وەكوو دراوسێیەكی جێگەی رێز, لە داھاتوودا سەیری دەوڵەتی كوردستان بكەن.
ئەوان دەلێن كورد سەد ساڵە خەبات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی دەكات،و ئەو رۆژەش بۆ ئەوان دوور نیيە.
سادق مەلیكی دهڵێت: "بەمزووانە دەوڵەتی كوردستان دادەمەزرێت،و ئێران دەبێ لەگەڵی رابێت".