توركيا داواكارى وڵاتانى نه‌يارى قه‌ته‌رى ره‌تكرده‌وه
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا وه‌ڵامى چوار وڵاته‌كه‌ى بايكۆتى دژ به قه‌ته‌رى دايه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا وه‌ڵامى چوار وڵاته‌كه‌ى بايكۆتى دژ به قه‌ته‌رى دايه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه ئاشكرا بوو، كه تايبه‌ته به ليستى داواكارييه‌كانى وڵاتانى بايكۆت له قه‌ته‌ر.
به گوێره‌ى يه‌كێك له خاڵه‌كانى ئه‌و ليسته، وڵاتانى بايكۆت داوايانكردووه، سوپاى توركيا له قه‌ته‌ر بكشێته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه وه‌زيرى به‌رگرى توركيا فكرى ئيشك رايگه‌ياند، هێزه‌كه‌يان له قه‌ته‌ر ناكشێننه‌وه.
ئيشك گوتيشى: ئه‌و هێزه به گوێره‌ى رێككه‌وتنى دوو لايه‌نى توركيا و قه‌ته‌ر له‌و وڵاته جێ‌گير بووه.
هه‌روه‌ها گوتيشى: ئه‌ركى سه‌ره‌كى بنكه سه‌ربازييه‌كه‌ى توركيا پاراستنى ئاسايشى ناوچه‌كه‌يه.