له سويد ئافره‌تان هه‌ر مانگێك 4200 كرۆن كه‌متر له پياوان مووچه وه‌رده‌گرن
راپۆرتێكى نوێى نووسينگه‌ى نيشتمانى بۆ نێوه‌ندگيرى بڵاويكرده‌وه، به شێوه‌ى به‌رده‌وام ئافره‌تان مووچه‌يان كه‌متره له پياوان.
K24 – هه‌ولێر:
له سويد هێشتا جياوازى به‌رچاو له نێوان مووچه‌ى ژنان و پياواندا هه‌يه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ژنان هه‌مان كارى پياوان ده‌كه‌ن، به‌ڵام مووچه‌ى كه‌متر وه‌رده‌گرن، ئه‌مه له كاتێكدايه سويد به پشتيوانيكردن و دابينكردنى مافه‌كانى ئافره‌ت ده‌ناسرێت.
به گوێره‌ى زانيارى و ئاماره‌كان مانگانه هه‌ر ژنێكى سويدى له به‌رامبه‌ر كاره‌كه‌يدا و به به‌راورد له‌گه‌ڵ پياواندا كه هه‌مان كار بكه‌ن، زياتر له چوار هه‌زار كرۆن كه‌متر وه‌رده‌گرێت و ساڵانه ئه‌و ژماره‌يه‌ش به ئه‌ندازه‌يه‌كى به‌رچاو هه‌ڵده‌كشێت.
راپۆرتێكى نوێى نووسينگه‌ى نيشتمانى بۆ نێوه‌ندگيرى بڵاويكرده‌وه، به شێوه‌ى به‌رده‌وام ئافره‌تان مووچه‌يان كه‌متره له پياوان.
سايتى ته‌له‌ڤزيۆنى سويد، بڵاويكرده‌وه، كه جياوازى نێوان مووچه‌ى ئافره‌تان له‌گه‌ڵ پياواندا 4.3 يه و به‌و پێيه‌ش ئافره‌تان 30700 كرۆن مانگانه‌يان بووه له 2016دا و له به‌رامبه‌ردا پياوان له هه‌مان ساڵدا 34900 كرۆن موچه‌يان بووه و جياوازيه‌كه‌يان بۆ هه‌ر مانگێك 4200 كرۆنه و له ساڵێكدا ئه‌و جياوازييه ده‌گاته 50400 كرۆن.