رۆژنامه‌نووسانی فه‌ره‌نسی كه‌مپێنێكی هاوكارييان بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ختیار حه‌داد راگه‌یاند
هاوكاری زۆری رۆژنامه‌نووسه فه‌ره‌نسییه‌كان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌نووسانی فه‌ره‌نسا، كه‌مپینێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ختیار حه‌داد راگه‌یاند، كه وه‌رگێڕێكی كورد بوو له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی فه‌ره‌نسی كاری ده‌كرد و رۆژی 19ی حوزه‌یران له مووسڵ شه‌هید بوو.
رێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌ختیار حه‌داد له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هاوكارییه‌كی زۆری رۆژنامه‌نووسه فه‌ره‌نسییه‌كان كردووه، بۆ ئه‌و كه‌مپینه‌یان بۆ هاوكاریكردنی بنه‌ماڵه‌كه‌یان راگه‌یاندووه.
كه‌مپینه‌كه ماوه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ئێستا 265 كه‌س به‌شدارییان تێدا كردووه.
به‌ختیار حه‌داد كوڕی نووسه‌ری ناوداری كورد عه‌بدوڵڵا حه‌داده، ساڵانێك له كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر وه‌ك وه‌رگێڕ كاری ده‌كرد و یاوه‌ریی ئه‌و به‌رپرسه و شانده فه‌ڕه‌نسیانه‌ی ده‌كرد كه ده‌هاتنه كوردستان و ده‌چوونه لای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
پێشتریش مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به شه‌هیدبوونی وه‌رگێڕ و رۆژنامه‌نووسی كورد "به‌ختیار حه‌داد" زۆر خه‌مبار بووه‌و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فرانس 24 ده‌ڵێت: "زۆر خه‌مباربووم به شه‌هیدبوونی به‌ختیار، ئه‌وم ده‌ناسی، ئه‌مڕۆ به‌یانی بیستم شه‌هید بووه‌و زۆر خه‌مباربووم بۆی".
بارزانی گوتی: "من به‌ختیار و بنه‌ماڵه‌كه‌یم ده‌ناسی" هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هید به‌ختیار حه‌داد كرد، كه رۆژی 19/6/2017 له كاتى رووماڵكردنى ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى سوپاى عێراق له گه‌ڕه‌كى مووسڵى كۆن، له‌گه‌ڵ تیمێكی كه‌ناڵی فرانس 24 بۆمبێكی داعش پێیاندا تهقێتهوهو له ئه‌نجامدا به‌ختیار و رۆژنامه‌نووسێكی فه‌ڕه‌نسی گیانیان له ده‌ستداو دوو كه‌سی دیكه‌ی تیمه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ش بریندار بوون.