سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان باسییان له‌م سێ ته‌وه‌ره كردووه
هێشتا به ته‌واوه‌تی یه‌كلا نه‌بوونه‌ته‌وه
K24 – سلێمانی:
سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه و وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هاتووه، باس له سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه باس له‌وه كراوه، دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاماده‌كاری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرێت و ناوچه دابڕێندراوه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
خاڵی دووه‌می راگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌خت له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی خۆجێیی كراوه‌ته‌وه له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین.
له خاڵی سێیه‌می راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه دراوه، كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش تایبه‌ت ده‌بن به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ پرسه چاره‌نووسسازه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری و شێوازی ئه‌و پرسه چاره‌نووسسازانه دیاری بكه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو و هیچ یه‌كێك له به‌رهه‌م ساڵح و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌كرد، كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه هاوبه‌شه بوون.