دوو چه‌كداری داعش خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه كرد
یه‌كێكیان پله‌ی ئه‌میری هه‌بووه
K24 - كه‌ركووك:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له میحوه‌ری باشووری كه‌ركووك رایگه‌یاند، له سنووری گوندی عوزێرییه دوو چه‌كداری داعش, خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه له ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعش پله‌ی هه‌بووه.
ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌ك چه‌كدارانی داعش له سنووره‌كه جموجۆڵییان په‌یدابووه‌ته‌وه، به‌ڵام فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، داعش له هه‌موو رووێكه‌وه، سه‌ربازی و دارایی لاواز بووه و تواناكانی له‌ده‌ستداوه.
چاودێرانی سه‌ربازی پێیان وایه، له ماوه‌ی داهاتوو ژماره‌یه‌كی زیاتر له چه‌كداران خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌نه‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆدراون و هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه‌یان نه‌ماوه.