مه‌لا كرێكار : سۆران عومه‌ر جاسووسه و پیاوی لاهوور تاڵه‌بانییه
مه‌لا كرێكار: سۆان عومه‌ر سیخوڕه، نه‌كه‌ن باوه‌ڕ به‌و قسانه‌ی بكه‌ن كه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و مافی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵی دژی زۆنی زه‌رد ده‌یكات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا كرێكار كه ئێستا خۆی وه‌ك رێبه‌ری ره‌وتی شاخ ده‌ناسێنێت و دامه‌زرێنه‌ر و سه‌ركرده‌ی پێشووی ئه‌نساڕ ئیسلام بووه له ناوچه‌كانی هه‌ورامان، له ڤیدیۆیه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، سۆران عومه‌ر، كه ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستانه له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كه‌سێكی نزیكه له عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی"سیخوڕه‌و پیاوی لاهووری شێخ جه‌نگییه و نه‌كه‌ن باوه‌ڕ به‌و قسانه‌ی بكه‌ن كه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و مافی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵی دژی زۆنی زه‌رد ده‌یكات".
چونكه وه‌ك مه‌لا كرێكار ده‌ڵێت " سۆران عومه‌ر سیخوڕی ئێران و ئه‌مریكایه و یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی سیخوڕی له‌سه‌ر خۆی و ئه‌بو موسعه‌بی زه‌رقاوی و ئه‌بو محه‌مه‌دی مه‌قدیسی، كردووه‌و" به پاره و له‌سه‌ر قسه‌ی لاهوری شێخ جه‌نگی چووه‌ته ئوردن بۆ پرسه‌ی ئه‌بو موسعه‌بی زه‌رقاوی و سه‌ردانی ماڵی ئه‌بو محه‌مه‌دی مه‌قدیسی كردووه‌و گوتوویه‌تی "محه‌مه‌دی كوڕتان من له پێنجوێنه‌وه وه‌رمگرتووه‌و بردوومه بۆ بیاره، وێنه‌یه‌كی من و خۆی كه له گوڵپ خه‌ڵات ده‌ده‌ینه "پێشمه‌رگه‌كان" مه‌به‌ستی له چه‌كدارانی گرووپه‌كه‌یه‌تی، نیشانی ئه‌بو محه‌مه‌د داوه تا باوه‌ڕی پێبكه‌ن و ورده ورده متمانه‌ی پێبكه‌ن و بۆ سیخوڕیكردن بچێته ماڵه‌كانیان، به‌ڵام ئه‌و جاسووسی ئه‌مریكایی و ئێران و پیاوی لاهوری شێخ جه‌نگییه. بۆیه هیچ باوه‌ڕی پێمه‌كه‌ن، كاتێك باسی هه‌ڵبژاردن و گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت له زۆنی زه‌رد ده‌یكات".
مه‌لا كرێكار كه به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گةڵ گرووپه توندڕه‌وه‌كان و تۆمه‌تی كرده‌وه‌ی توندوتیژی و په‌یامی توندوتیژه‌وه ساڵانێكی له زیندانه‌كانی نه‌رویجدا بردووه‌ته سه‌ر كه ئێستا له‌وێ ده‌ژی، ده‌رباره‌ی سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت " دوایی هاتووه‌ته ماڵی من و وێنه‌ی گرتووه‌و ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌و وێنه‌ی گرتبوون پاشان ئه‌مریكییه‌كان هاتبوون 6 سه‌عات به ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش وێنه‌یان گیراوه‌و چاودێری ماڵی من و منداڵه‌كانمیان كردووه كه هاتووچۆیان ده‌كرد، پاشان به ناوی رۆژنامه‌نووسه‌وه 14 كه‌س هاتن، یه‌كێكیان هه‌ر ئه‌و كه‌سه بوو كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوو، یه‌كێكی دیكه‌شیان به‌رپرسی كۆماندۆس بوو له به‌عقوبه".
هه‌روه‌ها مه‌لا كرێكار ده‌ڵێت " سۆران عومه‌ر ته‌نها كه‌سه كه خۆی چووبێت خوازبێنی ژنی بۆ كردبێت و به گاڵته‌جاڕییه‌وه ده‌ڵێت " به‌ڵام كه‌سێكی هیچ و پووچ و سپڵه و بێ وه‌فا و گه‌نده‌ڵ ده‌رچووه، هیچ متمانه‌ی پێنه‌كه‌ن كه باسی گه‌نده‌ڵی و حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كات و ده‌ڵێت " كردوویشیانه به لیژنه‌ی مافی مرۆڤ (تڕحێو له‌م مافی مرۆڤه‌ی سۆران عومه‌ر مافه‌كانیان بۆ وه‌رده‌گرێته‌وه).
هه‌روه‌ها مه‌لا كریكار باس له ده‌ستگیركردنی پۆلیسێك ده‌كات كه سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامی بووه له كه‌لار و ده‌ڵێت " سۆران عومه‌ر رۆیشتووه به دوای هاوڕێكانی ئه‌و پۆلیسه‌دا تا بزانێت ئه‌وانه كێن كه هاوسۆزن بۆی، بۆیه باوه‌ڕی پێمه‌كه‌ن".