كه‌نه‌دا له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م داواكردنی وڵاتینامه كه‌مده‌كاته‌وه
چه‌ند به‌ندێكی یاساكه‌یان هه‌موار كردووه‌و پاییزی داهاتوو به‌شێكی دیكه‌ی هه‌وار ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی كه‌نه‌دا چه‌ند به‌ندێكی یاسای وڵاتیانهمهی، وڵاته‌كه‌ی ههمواركردهوهو رێگریی به‌رده‌م په‌نابه‌رانی بۆ وه‌رگرتنی وڵاتینامه سوككردووه، به تایبه‌تی ئه‌و به‌نده‌ی لاداوه كه له په‌نابه‌ر ده‌پرسرا " بۆچی ده‌ته‌وێت له‌م وڵاته (كه‌نه‌دا) بژیت، بۆ نموونه كه‌سێك پاش ئه‌وه‌ی موڵكێك له‌و وڵاته ده‌كڕێت، ئیدی ئه‌و به‌نده ناچاریی نییه".
به‌ندی دیكه‌ش هه‌مواركراون و دادوه‌ری گشتی كه‌نه‌دی له رۆژی 19/6/2017 بڕیاری له‌سه‌ر داوه. یه‌كێكی دیكه له‌و به‌ندانه داواكاریی منداڵ بووه بۆ وڵاتینامه، پێشتر بێ دایك و باوكی نهدهكراو دوای هه‌مواركردنه‌كه ئه‌و لهمپهرهش لادراوه. به‌ڵام پێشتر تا 18 ساڵی تێنه‌په‌ڕاندایه ئه‌و مافه‌ی نه‌بووه ته‌نها خۆی ئه‌و داواكارییه پێشكه‌ش بكات.
نزار ساعاتی، پارێزه‌رێكی كه‌نه‌دی به بنه‌چه عێراقییه و روونیكردووه‌ته‌وه كه " ئه‌وانه‌ی به‌هۆی تاوانێك یان سزایه‌كه‌وه زیندانیكراون، ئێستا ناتوانن ئه‌و داواكارییه پێشكه‌ش بكه‌ن تا سزاكه‌یان ته‌واو ده‌بێت و له زیندان دێنه ده‌ره‌وه، ئه‌و ماوه‌یه‌شی له زینداندان له‌سه‌ر ئه‌و ساڵانه بۆیان ئه‌ژمار ناكرێت كه داواكردنی وڵاتینامه‌ی كه‌نه‌دی پێویستییه‌تی".
پاییزی داهاتووش چه‌ند به‌ندێكی دیكه‌ی یاساكە هه‌موارده‌كرێته‌وه، ئه‌وانیش ماوه‌ی پێویست بۆ داواكاریی وڵاتینامه و مه‌رجی زمانزانین و چه‌ند مه‌رجێكی دیكه‌ن كه ئێستا په‌یره‌و ده‌كرێن.

پێشترهه‌ر كه‌سێك داوای بۆ وه‌رگرتنی وڵاتینامه‌ی پێشكه‌ش بكردایه، ده‌بوو 4 ساڵی ته‌واو له‌وێ نیشته‌جێ بووایه، ته‌نانه‌ت ده‌بوو رۆژه‌كانی ماوه‌ی نیشته‌جێبوونی بگاته 1460 رۆژ واتا 4 ساڵی ته‌واو، یان پاش ئه‌وه‌ی مافی مانه‌وه‌ی فه‌رمی پێدراوه، 3 ساڵی ته‌واو پاش مافی مانه‌وه له‌و وڵاته‌دا ژیابێت و 5 ساڵ بیت له‌سه‌ر خامی كه‌نه‌دا ژیابێ.
یاساكه‌ی ئێستا زانینی زمانه‌كانی فه‌ڕه‌نسی یان ئینگلیزی و زانیاری ده‌رباره‌ی جوگرافیا و میژووی كهندای سه‌پاندووه، به تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 14 تا 64 ساڵانه، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كه‌ی داهاتوو ده‌كرێت بۆ 18 تا 54 ساڵ و له‌سه‌ر هیچ منداڵێك ناسه‌پێنن كه ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتبێته 18 ساڵ به‌و زمانانه‌دا بدوێت.
هه‌روه‌ها یاساكه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی مانه‌وه‌یان نییه، چه‌ند رۆژ له‌و وڵاته بووبن به (نیو) رۆژ بۆیان ئه‌ژمار ده‌كرێت، واتا دوو ساڵ به ساڵێك) ئه‌وه‌ش پێشتر وینه‌ی نه‌بووه‌و یه‌كه‌مجاره بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه بیری لێكراوه‌ته‌وه.