10 ژماره‌ی پێوانه‌یی مێسی كه‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه‌

لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنا له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ له‌ شاری رۆزاریۆی ئارجێنتینا هاته‌ دونیا و ئه‌و منداڵه‌ی كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌كه‌ وڵاته‌كه‌ی جێهێشت، ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانی جیهان، له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی یاریكردنی چه‌ندان ریكۆردی تۆمار كردووه‌ كه‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه‌.

بەگوێرەی شارەزایانی تۆپی پێ، مێسی مەزنترین یاریزانی تۆپی پێیە، ٥ جار باڵۆن دۆری بردۆتەوە بەتایبەتی کە تەمەنی ٣٠ ساڵی تێپەڕ نەکردووە، توانای ھەیە چەند ساڵێکی تریش درێژە بە یاریکردن بدات و چەندین ناسناوی تر بباتەوە.

بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایک بوونیەوە گرینگترین ١٠ ژمارەی پێوانەیی کە زەحمەتە دووبارە ببێتەوە بەم شێوەیە:-

١- گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنا بە ٥٠٧ گۆڵ لە ٥٨٣ یاریدا.

٢- گۆڵکاری مێژویی لالیگا بە ٣٤٩ گۆڵ لە کۆی ٣٨٢ یاری.

٣- خاوەنی ٥ باڵۆن دۆر، بە جیاوازی ١ بالۆن دۆر لە پێش کریسیتانۆ رۆناڵدۆیە.

٤- یەکەم یاریزانە لە مێژوی تۆپی پێ لە یەک ساڵدا زۆرترین گۆڵ تۆمار بکات، کاتێک لە ٢٠١٢ ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد و ٩١ گۆڵی تۆمار کرد.  

٥- خاوەنی درێژترین زنجیرەی گۆڵ تۆمارکردنە لە لالیگا کاتێک لە وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ توانی لە ٢١ یاری بەدوای یەکتر ٣٣ گۆڵ تۆمار بکات.

٦- باشترین یاریزانی خولی ئیسپانیا ٦ جار، ژمارەی پێوانەییە.

٧- گۆڵکاری مێژویی کلاسیکۆیە بە ٢٣ گۆڵ.

٨- بچووکترین یاریزانە لە خولی ئیسپانیا ٢٠٠ گۆڵ تۆمار بکات بە ٢٥ ساڵ و ٧ مانگ.

٩- خاوەنی زۆرترین ژمارەی گۆڵ تۆمار کردنە لە یەک وەرزدا کاتێک لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ لە لالیگا ٥٠ گۆڵی تۆمار کرد.

١٠-  بچووکترین یاریزانی ئارجێنتینایه‌ بەشداری لە جامی جیھانی بکات، لە مۆندیالی ٢٠٠٦ لە تەمەنی ١٨ ساڵ و ٣٥٧ رۆژ بەشداریی کرد و گۆڵیشی تۆمار کرد.

ئاماده‌كردنی: مەسعوود حەسەن

لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا