ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی مانچیسته‌ر بۆمبه‌كه‌ی به‌هۆی یوتیوبه‌وه درووستكردووه
به‌و هۆیه‌وه 22 كه‌سی كوشت و خۆیشی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرایه‌وه
رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامده‌ری هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی مانگی رابردووی شاری مانچیسته‌ر، به‌هۆی پارچه ڤیدیۆیه‌كی یوتیوبه‌وه ئه‌و بۆمبه‌ی درووستكردبوو كه بووه هۆی كوژرانی 22 كه‌س.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه بریتانییه‌كه " سه‌لمان عوبه‌یدی" به ره‌چه‌ڵه‌ك لیبی، پارچه ڤیدیۆیه‌كی له یوتیوب بینیوه كه تایبه‌ت بووه به چۆنییه‌تی درووستكردنی ته‌قه‌مه‌نی و پێكهاته كیمیاییه‌كانی، ئه‌ویش زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و پێكهاتانه لای خۆی پاراستووه‌و دواتر درووستیكردووه‌و مانگی رابردووش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌و رێگه‌یه ئه‌نجامداوه".
سه‌ره‌تا سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی شاری مانچیسته‌ر گوتبووی" پییانوایه كه‌سێكی دیكه له پشت عوبه‌یدی كار ده‌كات و ئه‌وكه‌سه بۆمبه‌كه‌ی بۆ درووستكردووه"، به‌ڵام پێده‌چێت خۆی درووستیكردبی و سوودی له تۆڕی ئینته‌رنێت وه‌رگرتبێت.
لێكۆڵه‌ر و شاره‌زایانی ئه‌منی له سه‌ره‌تادا وای بۆ چووبوون كه درووستكردنی بۆمبی هاوشێوه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی داعش درووستیان ده‌كات، پێویستی به كه‌سانی شاره‌زا هه‌یه، به‌ڵام عوبه‌یدی سه‌رله‌نوێ به‌هۆی درووستكردنی بۆمبه‌كه‌وه مشتومڕی له ناوه‌نده ئه‌منییه‌كاندا درووستكردووه‌ته‌وه و باس و خواسی چۆنییه‌تی ریگه‌گرتن له توندڕه‌و تیرۆریسته‌كانی گه‌رم كردووه‌ته‌وه.
حكومه‌ته‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا پیش‌تر هۆشدارییان دابوو له سوودوه‌رگرتنی توندڕه‌وه‌كان له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت، به تایبه‌تی پیگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانترین شێواز بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییان ده‌ستبكه‌وێت.
ڤیدیۆی زۆریش له یوتیوب و پیگه‌كانی دیكه هه‌ن كه هه‌نگاو به هه‌نگاو باسی چۆنییه‌تی درووستكردنی بۆمب ده‌كه‌ن و پێداویستییه‌كانی ده‌خه‌نه‌ڕوو، به تایبه‌تی داعش بره‌وێكی زۆری به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه دابوو تا لایه‌نگرانیان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دووره ده‌ستن و به گورگه وێڵه‌كان ناسراون، بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی سوودیان لێوه‌ربگرن.
عوبه‌یدیش به‌و هۆیه‌وه ده‌ستی گه‌یشتووه‌ته بۆمب و له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كانی ئارینا له شاری مانچیسته‌ر له كاتی ئاهه‌نگێكی گۆرانی هونه‌رمه‌ند "ئاریانا گراندی" ئه‌مریكی ته‌قاندییه‌وه.