ریزبه‌ندی 20 باشترین راهێنه‌رانی جیهان بڵاو ده‌بێته‌وه
زێدان پله‌ی دووه‌می گرتووه و ئێنریكی له پله‌ی 22ـه‌مین دێت
پێگه‌ی FourFourTwoـی بریتانیا، ریزبه‌ندی 50 باشترین راهێنه‌ری جیهانی بڵاو كردۆته‌وه، كه تێیدا ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی كه ناسناوی پرێمه‌رلیگی برده‌وه لوتكه‌ی باشترینه‌كانی گرتووه و زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌دریدیش كه هه‌ڵگری ناسناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگه له پۆلینی دووه‌م دێت، سامپاولی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ و لویز ئێنریكی راهێنه‌ری پێشووی بارسێلۆنا له پله‌كانی 21 و 22ـه‌می ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بیندرێن.


















