ریال مەدرید بەدبەخترین یانەی وەرزی ڕابردوو بووە
ھەرچەندە ریال مەدریدی ئیسپانیا، وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧ باشترین ئەنجامی لە ماوەی ٥٩ ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد، کاتێك ھەردوو ناسناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگای ئیسپانیای بردهوه، بەڵام لە سەر ئاستی ئەورووپا، بەدبەخترین یانەی وەرزی ڕابردووبووە، بهوپێیهی زۆرترین لێدانی تۆپی بەر ستوونی گۆڵی بەرامبەر کەوتووە.
لهم راپۆرتهدا، ریزبەندی ئەو ١٠ یانەیه بەدبەختە دهخرێتهڕوو کە زۆرترین تۆپیان لە ستوونی گۆڵ داوە، بەخت نەبۆتە یاوەریان بۆ گۆڵ تۆمارکردن.
١ ـ ریال مەدریدی ئیسپانی، بە ٣٩ لێدان لە ستوونی گۆڵی بەرامبەر پلەی یەکەمی گرتووە.
٢- بایرن میونشنی ئەڵمانی، ٣٥ لێدانی لە ستوونی گۆڵ داوە.
٣- بارسێلۆنای ئیسپانی، ٣٣ لێدانی لە ستوونی گۆڵ داوە.
٤- ڕۆمای ئیتاڵیا، ٣٢ لێدانی لە ستوونی گۆڵ داوە.
٥- لیۆنی فرەنسی، ٢٩ لێدانی لە ستوونی گۆڵ داوە.
٦- ئاتڵێتیکۆ مەدریدی ئیسانی، ٢٦ لێدانی لە ستوونی گۆڵ داوە.
٧- تۆتێنھامی ئینگلیزی، ٢٦ لێدانی لە ستوونی گۆڵ داوە.
٨- یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، ٢٥ لێدانی بە ستوونی گۆڵ داداوە.
٩- مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، ٢٥ تۆپی لە ستوونی گۆڵ داوە.
١٠- مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلاندی، ٢٤ تۆپی لە ستوونی گۆڵ داوە.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم
