سكرتێری حزبێكی كوردستان بە سواری پاسكیل جەژنە پیرۆزە لە خەڵك دەكات
داوایەك لە حكوومەت دەكات
K24 - ھەولێر
سكرتێری حزبێكی كوردستان، بۆ پیرۆزباییكردنی جەژن بە سواری پاسكیل سەردانی ماڵی كەسوكاری و ھاوڕێیانی دەكات.
مەلكۆ بازیانی، سكرتێرى پارتی سەوزی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند: "لەيەكەم رۆژى چەژنی رەمەزاندا بە مەبەستى پيرۆزبای كردن، بە سواری پاسكيل سەردانى ماڵی خزم و هاوڕێ و دۆستانم كرد".
گوتیشی: "ئەم كارەم وەك پەیامێكە بۆ پاكڕاگرتن و پاراستنی ژينگەى كوردستان، ھیوادارم ئەمە ببێتە نەریتێك و داواش لە حكومەت و دەكەم، شوێنى تايبەت بە پاسكيل سواری و راگرتنی لە شوێنە گشتییەكان بكاتەوە".


