به فه‌رمی فرانك دی بۆر بۆ راهێنه‌رایه‌تی روویكرده پرێمه‌رلیگ
یانه‌ی كریستال پاڵاسی ئینگلیزی به فه‌رمی ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كه‌ی راده‌ستی فرانك دی بۆیری راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26 حوزه‌یرانی 2017، یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس به فه‌رمی به گرێبه‌ستێكی 3 ساڵه فرانك دی بۆیری هۆڵه‌ندی له شوێنی سام ئالاردایس به راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد.
ستێڤ پاریش، خاوه‌نی یانه‌ی كریستال پاڵاس له پرێس كۆنفراسێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌ستنیشانكردنی فرانك دی بۆیر بڕیارێكی دروستی كارگێرانی یانه‌كه‌ی بوو، ده‌شڵێت: ئێمه له تواناكانی ئه‌و راهێنه‌ره هۆڵه‌نداییه دڵنیایین و هه‌موو پشتگیرییه‌كی ده‌كه‌ین.
فرانك دی بۆیری ته‌مه‌ن 47 ساڵ، وه‌ك یاریزان یاری بۆ یانه‌كانی ئه‌یاكس، بارسێلۆنا و گه‌ڵاته‌سه‌رای كردووه و ساڵانێكی زۆریش به‌رگری له درێسی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا كردووه، وه‌ك راهێنه‌ر ناسناوی جام و خولی هۆڵه‌ندی بۆ یانه‌ی ئه‌یاكس به‌ده‌ستهێناوه و دوایینجاریش له 2016 راهێنه‌ری ئینته‌ر میلان بووه.