باشترین ٥ بەھرەمەندەکەی وەرزی ٢٠١٦ ـ ٢٠١٧ لالیگا

ساڵانە له‌ لالیگای ئیسپانیا، چەندین یاریزانی تازە و بەھرەمەندی تێدا دەردەکەوێت و دەبنە جێی سەرنجی یانە گەورەکان و به‌ گرێبەستی گەورە پێشوازییان لێده‌كرێت، دواجار ده‌بنه‌ چه‌كێكی تۆقێنه‌ر بۆ یانەکە و ھەڵبژاردەکانیشیان، له‌م راپۆرته‌دا هێما بۆ ئەو پێنچ یاریزانە دەرکەوتووەی خولی ئیسپانی دەکەین کە وەرزی ٢٠١٦ – ٢٠١٧ گەشانەوە.

ماركۆ ئاسێنسیۆ، یاریزانی لاوی یانه‌ی ریال مه‌درید
ماركۆ ئاسێنسیۆ، یاریزانی لاوی یانه‌ی ریال مه‌درید

١ – مارکۆ ئاسێنسیۆ, لە ریال مەدرید, تەمەن ٢١ ساڵ دروستکەری یاریی بە شێوەیەکی نایاب، پشکی ھەبووە لە بەدەستھێنانی چوار ناسناو بۆ یانەکەی لەم وەرزەدا، لە کۆی ٣٨ یاریی توانیویەتی ١٠ گۆڵ تۆمار بکات و ٤ گۆڵیشی درووستکردووە.

ساوڵ نیگوێز، یاریزانی لاوی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
ساوڵ نیگوێز، یاریزانی لاوی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید

٢- ساول نیگوێز ناوه‌راستكاری ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی یانه‌ی لە ئاتڵێتیکۆ مەدرید، ئاستێکی نایابی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانە سوور و سپی پۆشەکانی پایتەخت پێشکەش کردووە، ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە گەیشتنی یانەکەی بە قۆناخی پێشکۆتای چامپیۆنزلیگ، لە ٥٣ یارییدا ٩ گۆڵی تۆمار کردووە و ٤ گۆڵیشی درووستکردووە.

ساندرۆ رامیرێز، هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی مالاگا
ساندرۆ رامیرێز، هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی مالاگا

٣- ساندرۆ ڕامیرێز هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی مالاگا كه‌ له‌ ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به‌ بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه‌، وه‌رزی رابردوو به‌ گرێبه‌ستێكی ئازاد و بە خۆڕای لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە یانەی مالاگاوە کرد، ھاوکاری یانەکه‌ی کرد بۆ داگیرکردنی خانەی ١١ ریزبەندی، لە کۆی ٣١ یاریی، ١٦ گۆڵ تۆمار کردووە و ٥ گۆڵی درووستکردووە.

تیۆ هێرناندێز یاریزانی فره‌نسی و به‌رگریكاری چه‌پی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس
تیۆ هێرناندێز یاریزانی فره‌نسی و به‌رگریكاری چه‌پی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس

٤- تیۆ ھێرناندێزی ١٩ ساڵ، به‌رگریكاری چه‌پییانه‌ی دێپۆرتێڤۆ ئالاڤێس، كه‌ به‌شێوه‌ی خواستن له‌ یانه‌ی ئاتڵێتیکۆمەدرید ڕوویکردە ئالاڤێس، یارمەتی یانەکەیدا بۆ بەدەستھێنانی پلەی دووەمی جامی شا، وەرگرتنی خانەی ٩ ریزبەندی لالیگا، ٢ گۆڵی تۆمارکردووە, ٤ ئاسێستییشی ھەبوو، به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ئه‌م یاریزانه‌ وه‌رزی داهاتوو درێسی ریال مه‌درید ده‌پۆشێت.

میگێل ئۆیارزابالی، یاریزانی لاوی یانه‌ی ریال سوسیداد
میگێل ئۆیارزابالی، یاریزانی لاوی یانه‌ی ریال سوسیداد

٥- میگێل ئۆیارزابالی ٢٠ ساڵ، له‌ لە ریال سوسیداد یاری ده‌كات و رۆڵی گه‌وره‌ی ھەبوو لە گه‌یاندنی یانه‌كه‌ی بۆ یۆرۆپالیگی وه‌رزی داهاتوو، دوای وەرگرتنی خانەی شەشەمی رێزبەندی، لە ٤٣ یارییدا، ٤ گۆڵ تۆمارکرد و ٩ گۆڵیشی درووستکردووە.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم