چیرۆكی راسته‌قینه‌ی شكستی مانچێسته‌ر یونایتد له گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆی ئاشكرا ده‌بێت
به‌هۆی بارانبارین و كه‌شوهه‌واوه مانچێسته‌ر یونایتد له گه‌یشتن به رۆناڵدینهۆ شكستی هێنا
ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد نهێنی شكستهێنانی هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان له 2003 بۆ گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆ ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26 حوزه‌یرانی 2017، كوینت فۆرچنی یاریزانی پێشووی باشووری ئه‌فریكا كه له نێوان 1999 تا 2006 یاری بۆ مانچێسته‌ر یونایتد كرد، له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی مان یونایتد، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رۆناڵدینهۆ له 2003 زۆر نزیك بووه كه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد بكات، به‌ڵام له دوایین ساتدا 2 هۆكار شكستی به گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆ بۆ ئۆڵدترافۆرد هێنا.
ئه‌م یاریزانه ده‌ڵێت: له هاوینی 2003 مانچێسته‌ر یونایتد و بارسێلۆنا هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان رۆناڵدینهۆ چر كردبووه، به‌ڵام شه‌یتانه سووره‌كان به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی رۆناڵدینهۆ گه‌یشتبوونه رێككه‌وتن، له‌م پێناوه‌یشدا كارگێرانی مانچێسته‌ر به مه‌به‌ستی واژۆكردنی گرێبه‌ستی رۆناڵدینهۆ جانتاكانیان به‌ره‌و پاریس سانجێرمان پێچایه‌وه، به‌ڵام له فرۆكه‌خانه‌ی مانچێسته‌ر به‌هۆی كه‌شوهه‌واو بارانێكی زۆر گه‌شته‌كه‌یان دواكه‌وت، ئه‌مه‌ش كات و ده‌رفه‌تی بۆ كارگێرانی بارسێلۆنا ره‌خساند كه به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر كڕینی رۆناڵدینهۆ مسۆگه‌ر بكه‌ن.
ئه‌م یاریزانه‌ی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد هۆكارێكی دیكه‌ی له‌ده‌ستدانی رۆناڵدینهۆ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: له 2003 د‌یڤید بێكهام بڕیاری جێهێشتنی مانچێسته‌ر یونایتدی دا، یانه‌كه‌ش بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆ خستبووه گه‌ڕ، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه بارسێلۆناش داوای بێكهامی ده‌كرد و جۆرێك له رێككه‌وتن دروستبوو، به‌ڵام كارگێرانی یانه‌ی مان یونایتد به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو ئه‌و یاریزانه‌یان راسته‌وخۆ به ریال مه‌درید فرۆشت، ئه‌مه‌ش كارگێرانی بارسێلۆنای ناچار كرد كه به هه‌رنرخێك بێت به گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆ تۆڵه مانچێسته‌ر یونایتد بكه‌نه‌وه.
رۆناڵدینهۆ له 2003 له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، له‌و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه چه‌ندان ناسناوی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، دواتر له 2008 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی میلان كرد، پاشان یانه‌كانی فلامینگۆ، ئاتڵێتیكۆ مینیرۆ و فلۆرمینزی تاقی كرده‌وه، به فه‌رمی له كۆتاییه‌كانی 2015 به یه‌كجاری وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
.jpg)