ئەو 6 بەھرەمەندانەی ئێنریکی دەرفەتی پێنەدان
به قوربانییهكانی دهستی ئێنریكی ناسراون
یانهی بارسێلۆنا سەردەمی لویز ئێنریکی راھێنەری پێشووی به چهندان ھەوراز و نشێو تێپەڕ كرد، خاڵی نەرێنی ئینریکی ئەوە بوو زۆر بە کەمی پشتی بە یاریزانانی ئەکادیمیای لاماسیا دەبەست و چهندان یاریزانی لاوی قوتابخانەی لاماسیای فهرامۆش كرد كه ھیوا و ئومێدی دوارۆژی یانەی بارسێلۆنا بوون، بەڵام ئێنریکی پشتی تێكردن و خەونی ئەو یاریزانانەی لەبار برد، بۆیە زۆربەیان بەخواستن بهرهو یانهكانی دیكه كۆچیان كرد.

١- مارتن مۆنتۆیا
ئێنریکی ھەرگیز لە باڵی راستدا بۆ شوێنگرهوهی دانی ئالڤێش باوەڕی به مۆنتۆیا نەبوو، لەبەر ئەوە ئەو یاریزانە لاوە خۆی لە کورسی یەدەگ بینیەوە، بەناچاری روی کردە سێریا ئەی و لە ئینتەر میلان یاری کرد، دواجار بە شێوهی خواستن بۆ یانهی ڤالێنسیا گواسترایهوه.

٢- ئاداما تراوری
ھاندەرانی یانەی بارسێلۆنا نیگەران بوون بە لەدەستدانی یاریزانێکی بەھرەمەندی وەک ترواری، تەنانەت ئێنریکی لە وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ یەک دەرفەتیشی پێنەدا لەگەڵ تیپی یەکەم یاری بکات، بۆیە بەشێوەی ھەمیشەیی بۆندی لەگەڵ یانەی ئەستۆن ڤیلای ئینگلیزی واژۆ كرد.

٣- مونیر حەدادی
ئەگەرچی یەکێک بوو لە باشترین یاریزانە یەدەگەکانی یانەی بارسا، بەڵام ئێنریکی بە گرێبەست کردن لەگەڵ پاکۆ ئەلکاسێر ئەو یاریزانەی خسته دهرهوهی پلانهكانی، بۆیە كارگێرانی بارسا بە خواستن ئەو یاریزانەیان به یانەی ڤالنسیا فرۆشت.

٤- ئەلێکس گریمالدۆ
ئەو بەرگریکاری لاوە ئاستی بەرزی لەگەڵ تیپی دووەمی یانەی بارسێلۆنا پێشکەش کرد، یاریزانێکی خێرا و چوست و چالاک بوو، ئەرکی بەرگری و ھێرشبردنی لەیەک کاتدا دەکرد، ھاندەران پێیان وابوو، ئێنریکی بۆ تیپی یەکەم سەری دەخات، بەڵام ئەو یاریزانەیش بووە قوربانی بیرۆکەکانی ئینریکی و خۆی لە یانەی بێنفیكای پۆرتوگالی بینیەوە.

٥- سێرجی سامپێر
بەھۆی بوونی ھەردوو یاریزان بۆسکێتس و ماسکیرانۆ لە بەرگری ناوەراست دەرفەتی یاریکردن بۆ ئەو یاریزانە لاوە کەم بوو، ئەگەرچی دوارۆژێکی گەش چاوەڕێی دەکرد، بەڵام ئەو یاریزانەیش بەخواستن روی کردە یانەی گرانادا، لەگەڵ گراناداش سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە گەڕایەوە یانەی بارسا و ئێستە چارەنووسی دیار نییە.
.jpg)
٦- ساندرۆ رامیرێز
ئەو ھێرشبەرە لەگەڵ یانەی مەلەگا وەرزی رابردوو ١٤ گۆڵی تۆمار کرد، چەندین یانەی جیھانیش لە ھەوڵی ئەوە دابوون بۆندی لەگەڵ بکەن، ھێرشبەرێکی گۆڵکاری لاوە، ئێنریکی زۆر بڕوای بەو یاریزانە نەبوو، بەھۆی بوونی مێسی و سوارێز و نێیمار دەرفەتی یاریکردن بۆ ئەو یاریزانە نهرهخسا، بۆیە ناوبراو بە شێوەی ھەمیشەیی پەیوەندی بە یانەی مەلەگە کرد، به گوێرهی رۆژنامهی ماركاش، ئێستا ساندرۆ له لایهن یانهی ریال مهدریدهوه داوا كراوه.
مەسعوود حەسەن