گۆڤارى تايم منداڵه حه‌له‌بييه‌كه و تره‌مپى وه‌ك كاريگه‌رترين كه‌سايه‌تى ده‌ستنيشانكرد
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكاى به ديارترين ئه‌و كه‌سايه‌تييانه هه‌ڵبژاردووه كه زۆرترين كاريگه‌رييان له تۆڕى ئينته‌رنێت هه‌يه.
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤارى تايمى هه‌فتانه‌ى ئه‌مريكا، هه‌ريه‌ك له بانا عابد، منداڵێكى حه‌له‌بييه و سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له خۆيگرتووه و دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكاى به ديارترين ئه‌و كه‌سايه‌تييانه هه‌ڵبژاردووه كه زۆرترين كاريگه‌رييان له تۆڕى ئينته‌رنێت هه‌يه.
به گوێره‌ى گۆڤاره‌كه تره‌مپ، له ريزى ئه‌و 25 كه‌سايه‌تييه‌دايه كه به هۆى تويته‌كانييه‌وه له تويته‌ر زۆرترين كاريگه‌رى هه‌يه له ئينته‌رنێتدا.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ندێك له تويته‌كانى تره‌مپ كاريگه‌رى نه‌رێنييان له‌سه‌ر سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا داناوه.

سه‌ره‌ڕاى كاردانه‌وه جياجياكان له باره‌ى تويته‌كانييه‌وه، له ئێستادا تره‌مپ بووه‌ته رێبه‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى و تا دێت ژماره‌ى فۆڵۆوه‌ره‌كانى له تويته‌ر زياتر هه‌ڵده‌كشێت. ئه‌وه‌ش وايكردووه به كارايى و ئاسانى بيرۆكه و په‌يامه‌كانى به جيهان بگه‌يه‌نێت.
هاوشێوه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، منداڵێكى سووريايه به ناوى بانا عابد، كه خه‌ڵكى حه‌له‌به و له رێى تويته‌ره‌وه ناوبانگى به جيهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه.

ئه‌و منداڵه له ماوه‌ى شه‌ڕى حه‌له‌بدا و كاتێك شاره‌كه گه‌مارۆ درابوو و له نێوان لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و حكومه‌تدا دابه‌شكرابوو و برسێتى تينى بۆ دانيشتوانه‌كه‌ى هێنابوو، له رێى تويته‌كانى ئه‌و منداڵه‌وه جيهان به ئێش و ئازارى دانيشتوانى شاره‌كه ئاشنا بوو. به تايبه‌تى له كاتێكدا كه زۆربه‌ى ميدياكاران نه‌يانده‌توانى بگه‌نه ناو شاره‌كه و ره‌وشه‌كه بخه‌نه‌ڕوو.
ئه‌و منداڵه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌يدا له مانگى كانوونى يه‌كه‌مى رابردوودا حه‌له‌بى به‌ره‌و توركيا به‌جێهێشت و وه‌ك په‌نابه‌ر روويان له‌و وڵاته كرد.
له توركيا بانا له لايه‌ن سه‌رۆكى وڵاته‌وه ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه‌وه پێشوازى لێكرا.
