"رژێمی سووریا خۆی بۆ هێرشی كیمیایی دیكه ئاماده ده‌كات"
شون سپایسه‌ر: ئه‌و كاره بكه‌ن باجێكی زۆر قورس ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی سپی، حكومه‌تی سووریا به هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی دیكه‌ی كیمیایی تۆمه‌تبار ده‌كات و هۆشداری ده‌داته به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا، ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ كارێكی له‌و شێوه‌یه بباته‌وه، خۆی و سوپاكه‌ی " باجێگی قورس" ده‌ده‌ن.
شون سپایسه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، چاودێری جوڵه و ئاماده‌كارییه‌كانی سوپای سوریا ده‌كات،كه ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی دیكه بێت و به‌و رێگه‌یه كۆمه‌ڵكوژی دژی خه‌ڵكی سڤیل و منداڵان ئه‌نجام بده‌ن".
سپایسه‌ر ئه‌وه‌شی گوتووه" ئه‌و چالاكیانه‌ی واشنتن چاودێرییان ده‌كات، هاوشێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌یه كه رۆژی 4/4/2017 به‌هۆیه‌وه هێرشی كیمیاییان ئه‌نجامدا و پاشان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێرشێكی مووشه‌كی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسمانی سووری و 59 مووشه‌كی كرۆزیان ئاراسته‌كرا".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یشی گوتووه " ئه‌مریكا بۆ جه‌نگی دژی داعش له سووریا و عێراقه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د سه‌رله‌نوێ هێرشی كیمیایی ئه‌نجام بدات و كۆمه‌ڵكوژی بكه‌ن، ئه‌وه خۆی و سوپاكه‌ی "باجێكی زۆر قورس ده‌ده‌ن".