به ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری منداڵا‌نه و نامه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی هه‌ڕه‌شه له مزگه‌وتێك ده‌كرێت
"هه‌فتانه به‌هۆی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌وه به ئاگادێن كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌رتان"
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رانی مزگه‌وتی "سونه" له شاری لاهای پایته‌ختی كارگێڕیی هۆڵه‌ندا رایانگه‌یاند " نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزیان پێگه‌یشتووه كه ده‌سته‌واژه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و دژایه‌تیكردنی موسڵمانانی له خۆگرتووه‌و له‌گه‌ڵ نامه‌كه‌شدا، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری بچووكی منداڵا‌نه دانراوه".
كارگێڕیی مزگه‌وته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه " نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز و ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری بچووكی منداڵانه‌یان له سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه پێگه‌یشتووه".
به‌یاننامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه ده‌سته‌واژه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی له نامه‌كه‌دا نووسراوه‌و ده‌ڵێن " بارهه‌ڵگرێك خۆی به قوتابخانه یان مزگه‌وتێكدا ده‌كێشێت، ئه‌وه‌تان له بیربێ. هه‌فتانه به‌هۆی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌وه به ئاگادێن كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌رتان، بۆیه ئاگاداربن".
عه‌بدولحه‌مید تاهیری پێشنوێژی مزگه‌وتی سونه له لاهای ده‌ڵێت " له‌و نامانه زۆر نیگه‌رانم و هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناكی تێدایه و به به‌رده‌وامی له‌و جۆره نامانه‌مان پێده‌گات".
هه‌روها تاهیری گوتوویه‌تی " نامه‌كه رۆژی هه‌ینی رابردوو گه‌یشته ده‌ستمان، به‌ڵام سه‌ره‌تا نه‌مانویست ئاشكرای بكه‌ین و ببێته هۆی ترساندنی نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه به تایبه‌تی له مانگی ره‌مه‌زاندا بووین".
به‌ڵام دواتر بڕیارماندا بیخه‌ینه به‌رده‌می رای گشتی و له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرش دژی موسڵمانان ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به "ئیسلاموفۆبیا" ناسراون و له‌م دواییانه‌دا له ئه‌وروپا ده‌ركه‌وتوون".
مه‌لا عه‌بدولحه‌مید ده‌ڵێت" كارگێڕیی مزگه‌وته‌كه پۆلیسی هۆڵه‌ندی له نامه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه و هه‌وڵێك هه‌یه تا كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندی كراوه درووست بكرێت تا له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشیكی چاوه‌ڕوانكراودا دژی مزگه‌وته‌كه رێگه‌ی لێبگیرێت".