بەرپرسی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی داعش كوژرا

فڕۆكە جەنگییەكان بنگە و بارەگاكانی داعشیان لە تەلەعفەر كردە ئامانج

K24 - ھەولێر

بەرپرسی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داعشی سنووری شارۆچکەی تەلەعفەر لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پێگەکانی داعشیان لە سنووری شارۆچکەی تەلەعفەر بۆردوومانکرد، بەوهۆیەشەوە بەرپرسی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و چەند چەکدارێکی دیکەی داعش لەو سنوورە کوژراون.

 ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بەرپرسەی داعش ناوی ئەبوحەفسەیە و ئەرکی چاودێریکردنی جموجۆڵی هێزەکانی عێراق بووە.

لەماوەی رابردوودا، چەندین سەرکردەی داعش لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان کوژراون.