داعش مینبه‌ری خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات
ته‌نها 600 مه‌تری مووسڵ به‌ده‌ست داعشه‌وه ماوه
K24 - هه‌ولێر:
ئێستا زه‌وییه داگیركراوه‌كانی "خه‌لافه‌ته‌كه‌ی" داعش، فراوان نابیت، به‌ڵكو رۆژ له دوای رۆژ بچووكتر ده‌بێته‌وه و ئه‌و شاره‌ی پێش 3 ساڵ ئه‌بو به‌كر به‌غدادی خۆی وه‌ك "خه‌لیفه" تێدا ناساند و ده‌یویست ته‌وای خاكی ناوچه‌كه بخاته ژێر كۆنترۆڵی چه‌كداره‌كانییه‌وه، ئێستا ته‌نها 600 مه‌ترێكی به ده‌ست چه‌كداره‌كانیه‌وه ماوه.
له دوایین لێدواندا پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌و ژماره چه‌كداره‌ی داعش كه له مووسڵدا ماونه‌ته‌وه و له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراون، ته‌نها 600 مه‌تر خاكیان به ده‌سته‌وه ماوه.
فه‌ریق " رائید شاكر جه‌وده‌ت" فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، كه هێزه‌كانیان هاوشانی سوپا و دژه تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی له جه‌نگدان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه" كۆتاییهاتنی دڕه‌نده‌ترین دوژمنی تیرۆریست نزیك بووه‌ته‌وه‌و ئێستا ئه‌وه‌ی له مووسڵ ئه‌و رێكخراوه به ده‌ستیانه‌وه ماوه رووبه‌رێكه له 600 مه‌تر تێناپه‌ڕێت و ته‌نها ده‌یان تاوانباری داعش له خانوو و ماڵه‌كاندا خۆیان حه‌شارداوه".
شاكر جه‌وده‌ت ده‌ڵێت " چوار فیرقه‌ی شه‌ڕكه‌ری پۆلیسی فیدراڵی كۆنترۆڵی ده‌روازه‌كانی شاره كۆنه‌كه‌یان كردووه‌و له ده‌وروبه‌ری كۆمه‌ڵگا بازرگانییه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه".
فه‌رمانده‌كه‌ی پۆلیسی فیدراڵی پێشبینی ده‌كات، هێزه‌كانیان له 3 میحوه‌ره‌وه به‌ره‌و شه‌قامی كۆڕنیش له رۆخی دیجله پێشڕه‌وی بكه‌ن و له چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا كۆنترۆڵی بكه‌ن و پاش ئه‌وه‌ش شه‌ڕه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی هیزه‌كانی عێراق له شاره‌كه‌دا كۆتایی بێت".
سوپای عێراقیش كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی " فارووقی یه‌كه‌م" له به‌شی باكووری رۆژئاوای شاره كۆنه‌كه راگه‌یاند، كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر "مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری" كه تیرۆریسته‌كان هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ مناره دێرینه‌كه‌ی حه‌دبادا خاپووریان كردبوو.