كریستیانۆ دیسان ترس ده‌خاته دڵی هانده‌رانی ریال مه‌درید
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا گومان ده‌خاته سه‌ر مانه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ریال مه‌درید و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئاره‌زووی په‌یوه‌ندیكردنی به مانچێسته‌ر یونایتد هه‌یه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 27 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی Metroـی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له رووسیاوه په‌یوه‌ندی به فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید كردووه كه له پێناو مانه‌وه‌ی له یانه‌كه پێویستی به بیركردنه‌وه و كاتی زیاتر هه‌یه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا هه‌فته‌ی رابردوو، میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد بوو كه كریستیانۆ به مانه‌وه له ریال مه‌درید رازیبووه، به‌ڵام سه‌رچاوه بریتانیاییه‌كه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد هه‌یه و داوای له كارگێرانی یانه‌كه‌ی كردووه هه‌موو شتێك له باره‌ی مانه‌وه‌ی له مه‌درید بۆ كاتێكی دیكه دوابخات.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌هۆی كێشه‌ی باجی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیسپانیا، ده‌نگۆی رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید گه‌رم بوو، زۆرینه‌ی میدیاكان داهاتووی ئه‌و یاریزانه‌یان به مانچێسته‌ر یونایتد و پاریس سانجێرمان به‌ستبووه‌وه.