ماڕادۆنا ناوی ئه‌و سه‌رۆكوڵاته‌ی ئاشكرا كرد كه پێی سه‌رسامه
سه‌رۆكی وڵاتێكی گه‌وره داوای هاوكاری له ماڕادۆنا ده‌كات
مارادۆنا ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له دیمانه‌یه‌كدا ناوی ئه‌و سه‌رۆكوڵاته ئاشكرا ده‌كات كه پێی سه‌رسامه و ده‌شڵێت: ئه‌و سه‌رۆكه داوای هاوكاری لێكردووم.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27 حوزه‌یرانی 2017، دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی Oleـی ئارجێنتینا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: زۆر به ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكوڵاتی رووسیا سه‌رسامم.
مارادۆنا ده‌شڵێت: دوو مانگ پێش ئێستا په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و داوای هاوكاری و پشتگیری لێكردووم له سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیالی 2018ـی رووسیا.
ماڕادۆنا گوتیشی: تا ئێستا له نزیكه‌وه به‌یه‌كه‌وه دانه‌نیشتووین، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی نزیك به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بینه‌وه و گفتووگۆ له باره‌ی چۆنییه‌تیی میوانداریكردنی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌كه‌ین كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
ماڕادۆنا پێشر راشیگه‌یاندووه كه به ڤیدل كاسترۆی سه‌رۆكی كۆچكردووی پێشووی وڵاتی كۆبا و سه‌رۆكی كۆچكردووی پێشووی ڤێنزویلا (هۆگۆ چاڤێز) سه‌رسامه و پێشتر په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو سه‌رۆكوڵاته كۆچكردووه هه‌بووه.
بڕیاره له هاوینی ساڵی داهاتوو له 14/6 بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا جامی جیهانی 2018 له رووسیا به‌ڕێوه بچێت و له 15/7 پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه كۆتایی دێت، یارییه‌كانیش له 12 یاریگه و له 11 شاری جیاجیا به‌ڕێوه ده‌چێت كه پێكهاتوون له‌م شارانه (مۆسكۆ، سان پترسبۆرگ، كالینیگراد، كازان، ڤۆڵگوگراد، نیجنی نۆڤگۆرود، وسمارا، وسارانسك، رۆستۆڤ، سوتچی و ویكاترینبۆرگ).
.jpg)