له‌ سێ رۆژی جه‌ژندا 120 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان

60 هه‌زارییان به‌ ته‌نها هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر

K24 - هه‌ولێر:

نه‌ریمان فازڵ به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر به‌ كوردستان بیست و چواری راگه‌یاند, له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، شه‌ست هه‌زار گه‌شتیار هاتووه‌ته‌ نێو شاری هه‌ولێر، كه‌ ئه‌م گه‌شتیارانه‌ به‌ زۆری له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق  هاتوون.

ناوبراو گووتیشی رێژه‌ی گه‌شتیاران به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو زیادی كردووه‌.

بەگوێرەی ئاماری گەشتوگوزاری دهۆکيش لە رۆژانی جەژن دا زیاتر لە 40 هه‌زار گەشتیار هاتوونە پارێزگاری دهۆک.

شەماڵ هرووری بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەراتی گەشتوگوزاری دهۆک بە کوردستان 24ى راگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی جەژن دا زیاتر لە 40 هه‌زار گەشتیار سەردانی پارێزگای دهۆکیان کردووە و چاوەرێ دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوو ژمارەی گەشتیارەکان زیاتر ببێت.