تره‌مپ ناوێكی دیكه بۆ سی ئێن ئێن پێشنیاز ده‌كات
لۆگۆكه‌شی بۆ درووستكردوون
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك هه‌میشه له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی، توانج له كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی ده‌دات، به‌تایبه‌تیش دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵه‌كه به‌هۆی لابردنی بابه‌تێكیان له‌سه‌ر وێبسایتی سی ئێن ئێن كه باسی له په‌یوه‌ندی نێوان ئیداره‌ی تره‌مپ و رووسیا ده‌كرد.
دوای لابردنی ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر وێبسایته‌كه، گوته‌بێژی سی ئێن ئێن رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی بابه‌ته‌كه‌یان ئاماده‌كردووه، پشتییان ته‌نها به یه‌ك سه‌رچاوه به‌ستبوو، بۆیه بابه‌ته‌كه لادرا.
هاوكات داوای لێبوردنیشیان له چه‌ند به‌رپرسێكی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپیش كرد و سێ رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵه‌كه‌ش ده‌ستییان له‌كاركێشایه‌وه، كه یه‌كێكیان پێشتر خه‌ڵاتی پۆلیتزه‌ری وه‌رگرتووه.
تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی نووسیویه‌تی: "سی ئێن ئێن ناچاربوو بابه‌تێكی گه‌وره لابدات و سێ رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵه‌كه‌ش ناچاربوون ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه".
هه‌روه‌ها پرسیاری كردووه و ده‌ڵێت: "ئه‌ی چی له باره‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی دیكه‌ش كه به‌رهه‌متان هێناوه؟ هه‌واڵی درۆ".
هاوكات پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه ناوی سی ئێن ئێن بگۆڕدرێت بۆ "FNN" و له جیاتی Cable News Network بكرێته Fake News Network، واتا تۆڕی هه‌واڵی درۆیی.
وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه پیتی سی هه‌مان لۆگۆی كه‌ناڵه‌كه‌ی لابردووه و پیتی ئێفی ئینگلیزی بۆ داناوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك توانجێك بۆ كه‌ناڵه‌كه، كه به‌رده‌وام دژایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپی كردووه.
Wow, CNN had to retract big story on "Russia," with 3 employees forced to resign. What about all the other phony stories they do? FAKE NEWS!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) June 27, 2017
