ئهمریكا: حكومهتی عێراق كاروباری مووسڵی پاش داعش رێكدهخاتهوه
"ئەمریکا لەڕووی سیاسییەوە هیچ پلانێکی بۆ موسڵی دوای داعش نییە"
K24 - ههولێر
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، حکومەتی عێراق کاروباری مووسڵی دوای داعش رێکدەخاتەوە.
هێسەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا روونیکردەوە، واشنتن هیچ پلانێکی بۆ مووسڵی دوای داعش دانەڕشتووە و ئەم ئەرکەی خستە سەر شانی حکومەتی عێراق.
ناوێرت جەختیکردەوە، ئەمریکا لەڕووی سیاسییەوە هیچ پلانێکی بۆ مووسڵی دوای داعش نییە، بەڵکو هێزەکانیان سەرقاڵی پاککردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان دەبن لە مین، هەروەها کار لەسەر گەڕاندنەوەی ئاو و کارەباش بۆ موسڵ بە تایبەتیش بۆ رۆژئاوای موسڵ دەکەن.