"هێشتا له‌ عێراق منداڵان چه‌كدار ده‌كرێن"

هیومان رایتس ۆوچ: ده‌رهێنانی ناوی عێراق و میانمار دژی یاساكانی ئه‌مریكایه‌

K24 - هه‌ولێر:

رێکخراوی هیومان رایتس ۆوچ، داوا لە ئەمریکا دەکات، هەریەک لە وڵاتانی عێراق و میانمار بخاتەوە نێو لیستی ئەو وڵاتانەی منداڵان چەکدار دەکەن.

جۆ بیکەر، بەڕێوەبەری بەرگریکردن لە مافەکانی منداڵان لە رێکخراوی هیومان رایتس ۆوچ رایگەیاند، دەرهێنانی ناوی وڵاتانی عێراق و میانمار لە لیستی ئەو وڵاتانەی منداڵان چەکدار دەکەن بەتەواوی دژی یاساکانی ئەمریکایە.

گوتیشی، ریکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەرهێنانی ناوی ئەو دوو وڵاتە کەوتووەتە ژێر کاریگەری هەندێک حیساباتی سیاسییەوە.

دوێنێ سێشەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی ناوی هەریەک لە عێراق و میانماری لە لیستی ئەو وڵاتانە هێناوەتە ده‌ره‌وه‌، کە منداڵان چەکدار دەکەن.

Fly Erbil Advertisment