" چاوهڕوانی مهرگ دهكهین"
بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەرگریی شارستانی سووریا: ئهگهر هێرشی كیمیایی ئهنجامبدریت هیچمان نییه به هانای لێقهوماوانهوه بچین
K24 - ههولێر:
رائید ساڵح، بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەرگریی شارستانی سووریا، له توناكانی بهردهستیان بۆ به هاناوهچوونی بهركهوتوانی چهكی كیمیایی بێ ئومێده و دهربارهی توانای رێگرییکردن لە مردنی هاووڵاتییان لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی کیمیاوییدا لە لایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە، دهڵێت ''دەبێت بە ناچاریی چاوەڕوانی مەرگ بین''.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەرگریی شارستانی سووریا لە تۆمارێکی دەنگییدا کە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی ناردووە، هەڵسەنگاندنی بۆ روونکردنەوەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە ''ئامادەکارییەکانی رژێمی ئەسەد بۆ ئەنجامدانی هێرشی کیمیاویی'' کردووە.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەرگریی شارستانیی سووریا، رائید ساڵح ئاشکرایکردووە کە روونکردنەوەکە بووەتە مایەی تۆقاندنی ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەی لەو ناوچانەدا دەژین کە بەدەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوەیە و رایگەیاند '' ناتوانین مەزەندەی ئەو ناوچانە بکەین کە بەر هێرشی رژێم دەکەون. بەداخەوە کە توانای رێگرییکردن و ئامادەکارییمان لە ئاستی پێویستدا نییە. ستافێکی کەمی راهێنراومان هەیە. لە ناوچەی ئیدلب ژمارەی تیمەکان لە ١٠ تیم تێپەڕناکات. کەلوپەلەکانمان لە ئاستی پێویستدا نیین و ژووری پێویستمان نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکان''.

رائید ساڵح ئاماژەی بەوەکرد، ئەرکی تیمەکانی فەرمانگەکەیان فریاگوزاریی سەرەتایی دوای هێرشەکەیە و رایگەیاند '' ئەگەر بێت و هێرشێکی لەو جۆرە رووبدات، ئەوا بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی سڤیل گیان لەدەستدەدەن. تهنانهت لە نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچانەی بەدەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوەیە، کەلوپەلی پێویست بۆ به هاناوهچوونی بهركهوتووان بهردهست نییە''.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەرگریی شارستانیی سووریا، رائید ساڵح باسی لەوەشکردووە ئەو رێوشوێنانەی بهرامبهر ئەگەری روودانی هێرشە کیمیاوییەکان گرتوویانەتە بەر تەنها خۆی لە هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییاندا دەبینێتەوە، راشیگەیاندووە '' لەدوای هێرشەکەی خان شەیخونەوە، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان ژمارەیەک سیمیناریان سەبارەت بەوەی بە چ شێوازێک لەدوای هێرشەکان لە ژیاندا بمێننەوە، رێکخستووە. راهێنان بە تیمەکانیش کراوه. لەوە زیاتر هیچ شتێکی دیکەمان لە توانادا نییە. بۆیه ئهگهر رووبدات ناچارین چاوەڕێی مەرگ بکەین''.
گوتووشیەتی: ''لە هێرشەکەی خان شەیخوندا لانیکەم 20 کارمەند باری تەندروستییان تێکچوو. زۆر لە کۆمەڵکوژیی هاووڵاتییانی سڤیل لە هێرشی داهاتوودا، دەترسین. ئەمە جگە لەوەی نیگەرانین لە بە ئامانج گرتنی نەخۆشخانەکان لە میانی هێرشەکاندا. لە هێرشەکەی ئەمریکادا بۆسەر بنکەی ئاسمانیی شەعیرات، بنکەکە لەکار نەخرا. بۆردومانەکەی ئەو رۆژەی ئەمریکا تەنها پەیامێکی سیاسیی بوو''.