په‌لامارێكی داعش تێكشكێنرا

شه‌ش چه‌كداری داعش كوژراون

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29/6/2017 ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی داعش, لە سنوری پارێزگای سەلاحەددین بە چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ هێرشیانكردە سەر ژمارەیەك خاڵی پشكنینی هێزەكانی سوپای عێراق و ویستیان كۆنترۆڵی بكه‌ن، به‌ڵام په‌لاماره‌كه‌یان شكستی هێناوه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان كوژراوه‌ .

نەقیب سەعد محەمەد, ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان ، ئاشكرای كرد، هێزەكانی عێراق لە سنوری پارێزگای سەڵاحەددین، په‌لاماره‌كه‌ی داعشیان تێكشكاندووه‌و له‌ ئه‌نجامدا 6 چەكداری ئەو گروپەیان كوشتووه‌.

ئه‌و ئه‌فسه‌رە ئاماژەی بەوەشداوه‌ "فڕۆكە جەنگیەكانی عێراق رۆڵێكی گرنگیان له‌ تێشكاندنی په‌لاما‌ره‌كه‌دا هه‌بووه‌و توانیوویانه‌ دوو تۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تێكبشكێنن و 6 چه‌كداری داعشیش بكوژن.