توانا و متمانه‌ی رووسیا زیاتر ده‌بێ
ناوه‌ڕۆكی راپۆرتێكی به‌شی هه‌وڵگریی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌بێ
K24 - هه‌ولێر:
له راپۆرته‌كه‌ی به‌شی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكادا هاتووه" له 10 ساڵی داهاتوودا ، توانا و متمانه‌ی رووسیا زیاد ده‌كات".
راپۆرته‌كه له ژێر ناوی " هێزی سه‌ربازی رووسیا" ئاماده‌كراوه‌و ده‌بوو له داهاتوودا بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام ئاژانسی ئه‌سوشیتد پریس راپۆرته‌كه‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌و به‌شیكی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكراكردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه، ئه‌مه یه‌كه‌م راپۆرته ده‌رباره‌ی رووسیا كه له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا به‌شی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئاماده‌ی ده‌كات.
ڤینسینت ستیوارت، سه‌رۆكی به‌شی هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، له پێشه‌كی راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت " له 10 ساڵ داهاتوودا، متمانه و هێزی رووسیا زیاتریش ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "مۆسكۆ له توانایدایه به گوێره‌ی مه‌رجه‌كانی خۆی، هێزی سه‌ربازی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی به‌كاربهینێت".
به‌شی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌ستیار و پلان و نه‌خشه‌ی سه‌ربازی سوپای وڵاتانی دیكه‌یه. ئه‌و به‌شه هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه له‌سه‌ر سوپاكان پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵاته باڵاكانی ئه‌مریكا ده‌كات و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له 140 وڵاتی جیهاندا كارده‌كه‌ن.