مینبه‌ره‌كه‌ی به‌غدادی كه‌وته‌وه ده‌ست هێزه‌كانی عێراق
داعش دواین پێگه‌كانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له مووسڵ له ده‌ست ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
فه‌ریق روكن، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا، فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی هاتین نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 29/6/2017 رایگه‌یاند" هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق، كۆنترۆڵی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری و مناره‌ی حه‌دبا و سه‌رچاخانه‌یان كردووه‌و هێزه‌كان به‌رده‌وامن له پێشڕه‌ویكردن".
له لایه‌كی دیكه‌وه فه‌ریق، رائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند" مزگه‌وتی كه‌ڕاڕ له ناوچه‌ی باب له‌كش كۆنترۆڵكراوه.
مزگه‌وتی نووری ئه‌و شوێنه بوو، كه ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری چه‌كدارانی داعش ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌جار ده‌ركه‌وت و خۆی وه‌ك خه‌لیفه ناساند.
پێش چه‌ند رۆژێكیش له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق، چه‌كدارانی داعش مزگه‌وته‌كه و مناره‌ی دێرینی حه‌دبایان ته‌قانده‌وه.